سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ لە 24 سەعاتی ڕابردوودا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 977 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 763 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8926 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 182 كەس و سلێمانی 289 كەس و لە گەرمیان 52 كەس و دهۆك 424 كەس و هەڵەبجە 20 كەس و ڕاپەرین 10 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

 

ئاشكراشی كردووە، كە 763 كەس چاكبوونەوە و 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3920 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە