سەردێر

لاهور شێخ جەنگی؛ داوا دەكەین لە هەرێم كۆتایی بە گرتن و ئەشكەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت

خەڵك
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ڕاگەیاندنی كوردی سەرباری ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەی،‌ سەكۆیەكی بوێری ئازادی ڕادەڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەكان و دەستنیشانكردنی كەموكورتی و نادادییەكان و درووستكردنی ڕایگشتی.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێكدا لە یادی ڕۆژنامەگەریی كوردی و تێپەڕبوونی ١٢٣ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان وەك یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەكەم، هیوادارم كاروانی ڕاگەیاندنی كوردی بەردەوام لە گەشەسەندن و پێشكەوتندا بێت.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاگەیاندنی كوردی لە ڕابردوودا سەرباری ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەی،‌ سەكۆیەكی بوێری ئازادی ڕادەڕبرین بووە، لە ئێستاشدا ڕۆڵێكی گرنگ و دیاری هەیە لە گەیاندنی پەیام و زانیارییەكان و دەستنیشانكردنی كەموكورتی و نادادییەكان و درووستكردنی ڕایگشتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە سەرۆكایەتیی یەكێتی پشتیوانیی هەموو ئەو میدیا و ڕۆژنامەنووس و دەنگەئازا و ئازادانەین، كە لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیكی كاری ڕاگەیاندندا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداو و زانیارییەكان دەكەن و ئەركی میدیایی خۆیان جێبەجێ دەكەن، لە هەمان كاتیشدا داوا دەكەین لە هەرێمی كوردستان كۆتایی بە گرتن و ئەشكەنجەدانی ڕۆژنامەنووسان بهێنرێت و ژینگەیەكی گونجاوتری كاركردنیان بۆ فەراهەم بكرێت. درود بۆ گیانی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی كە لە پێناوی ئازادیی و پێشكەوتن و دیموكراسیی و گەیاندنی راستیدا شەهیدبوون.