سەردێر

گەرمیان دوو بارهەڵگر پێكیاندادا

خەڵك

هاتووچۆی گەرمیان داوای پابەندبوونی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییەكان دەكات.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگای سەرەكی (كەلار ـ كفری) بەرامبەر شارەدێی (ڕزگاری) دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جۆری (مان) كە بە ئاراِستەی كفری ڕۆشتون پێكیاندادا.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، جگەلە زیانی ماددی كە بەر هەردوو ئۆتۆمبێل كەوت ، زیانیان بەستونێكی ڕووناكیش گەیاندووە.

ڕوونیشكراوەتەوە، لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتووچۆ دەستی پێكردووە.