سەردێر

ئەو دوو كەسەی بە چەكەوە چوونە سەر ماڵێك دەستگیر كران

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە دوو كەسیان دەستگیر كردووە، كە بەچەكەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك لەسەر كێشەی قەرزداری.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە بەبوونی كێشەیەك لە گەڕەكی ڕاپەڕین، دەست بەجێ تیمێك گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، هێزەكانی پۆلیس (۲) تۆمەتباریان دەستگیر كرد بەناوەكانی (ا. هـ. م.) و (هـ. هـ. م.)، كە بەچەكەوە هەڵیانكوتابووە سەر ماڵێك لەسەر كێشەی قەرزداری.

وتیشی، “دوای دەستگیر كردنیان دەست گیرا بەسەر چەكێك لە جۆری كلاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (تۆیۆتا پیك اب هایلۆكس)”.

ئاشكراشی كرد، تۆمەتبارەكان و چەك و ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین كران بۆ وەرگرتنی ڕێككاری یاسایی دەرحەق بەرامبەر تۆمەتباران.