سەردێر

سبەینێ پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ كۆبونەوەی پەڕلەمان بەردەوامی دەبێت و بەرنامەی كار سێ بڕگە لە خۆدەگرێت و بەردەوام دەبن لەسەرخوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، كە سبەی چوار شەممە 21-4-2021 دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەم بەڕێوە دەچێت و لەكاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بەرنامەی كار سێ بڕگە لە خۆدەگرێت .

بەرنامەی كار:
بەپێی حوكمی ماددەی (5)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم) لەماددەی (16)و بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لەماددەی (20)و ماددەكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (9)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەكاتژمێر (12)ی نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2021/4/21، بەم شێوەیە بێت:
یەكەم: بەردەوامبوون لەسەرخوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە بەپێی حوكمی ماددەكانی (90، 91، 93، 96، 97) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. پێشنازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
2. پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: دانان و دەستلەكاركێشانەوەی ئەم ئەندامە بەڕێزانە لەلیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی حوكمی ماددەكانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (زانا خالد سمایل) لەلیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ.
2. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (گوڵستان باقی سلێمان) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لەمافی مرۆڤ).
3. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هەڵكەوت انور خلیفە) لەلیژنەی (كشتوكاڵ و ئاودێری)و لیژنەی (دەسپاكی).
4. دانانی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (صباح محمود محمد) لەلیژنەی (دەسپاكی).
5.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سەرچنار احمد محمود) لەلیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار.
6.دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (ابوبكر عمر عبدالله) لەلیژنە (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار).
7. دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (هلز احمد محمد) لەلیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری)و زیادكردنی بۆ سەر لیژنەی (پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی).