سەردێر

كەشناسی هەرێم ؛ سبەینێ لەم ناوچانە نمەباران دەبارێت

خەڵك
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لە هەندێك كات هەوری تەواو بێت و لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان، بەڵام پلەكانی گەرما وەك ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێنێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوارشەممە 21-4-2021 پێشبینی دەكرێت ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بێت وە لە هەندێك كات هەوری تەواو بێت و لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە پلەكانی گەرما وەكو ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێنێتەوە بەڵام رۆژی پێنج شەممە پلەكانی گەرما كەمێك ڕوو لە دابەزین دەكات.