سەردێر

تەندروستی سلێمانی؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 123 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەن و 4 نەخۆشیش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 123 نەخۆش لەنەخۆشخانەكان توشبووی كۆرۆنان و خەوێنراون، لەوانە 21 توشبویان لەچاودێری چڕن 14 توشبویتریان لەسەر ئامێری cpap ، هەروەها 109 توشبوویان لەسەر ئۆكسجینن.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە هەر ئەمڕۆ 19 نەخۆش دوای وەرگرتنی چارەسەر چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە