سەردێر

تەندروستی كەركوك داوایەكی بە پەلە لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كركوك، بانگەوازێكی بەپەلە بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە، ئەمەش دوای پڕبوونی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی پارێزگاكە بە تووشبوانی كۆرۆنا.

نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند”بانگەوازێكی بەپەلەیان بۆ هاووڵاتیانی كەركوك بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی نەخۆشخانەی شیفا لە تووشبوانی كۆرۆنا پڕبوو”.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك”ئەوانەی لە نەخۆشخانەكەدان، ئاستی تووشبوونەكانیان لەنێوان مامناوەند و قورسدایە”.

بوشناق داوای لە هاووڵاتیانيش كرد، بە تەواوەتی پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و ڤاكشینەكەش وەربگرن بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی تووشبوون و ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان لە پەتاكە”.

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە كەركوك 62 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 3 كەس گیانیانلەدەستدا و 71 كەسیش چاكبوونەوە.