سەردێر

هەرێم؛ لەبارەی پابەندە داراییەكانی لە یاسای بودجەی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پابەندە داراییەكانی لە چوارچێوەی یاسای بوودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی ٢٠٢١/٤/١٣ لە نووسراوێكدا، بۆ وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، رەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێكردنی پابەندە داراییەكانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و گرتنەبەری هەنگاوی كردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە هەرێم پابەندە بە جێبەجێكردنی پابەندە داراییەكانی خۆی لەگەڵ حكومەتی عیراق .