سەردێر

پۆلیسی سلێمانی؛ تۆمەتبارێكيان بەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن مەفرەزەكانیانەوە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێك لە جۆری دەمانچە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاووڵاتییەكەوە سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە ، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و پارچە چەكێكدا لە جۆری دەمانچە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە ناوی (س ، ع ، ع ) لەدایكبووی 1982، دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامەو بەر لە دەستگیركردنیشی 8 فەرمانی گرتنی هەبووە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە