سەردێر

ماڵپەڕەكەی وەزارەتی پەروەردە بەخۆڕایی دەكرێتەوە پێویستی ئینتەرنێت نیە

خەڵك
سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكاران دەتوانن ئینتەرنێتی خۆڕایی لە ڕێگەی تۆڕەكانی ئاسیا و كۆڕەك و زەین بەكاربهێنن بۆ كردنەوەی ماڵپەری www.ewane.krd.

سەرجەم مامۆستایان و خوێندكاران و كەسوكاری خوێندكاران ئاگاداردەكرێنەوە، كە دەتوانن ئینتەرنێتی خۆڕایی بەكاربهێنن لە ڕێگەی تۆڕەكانی ئاسیا و كۆڕەك و زەین، كە ئێستا دەتوانن بەخۆڕایی ماڵپەری www.ewane.krd بەكاربهێنن لەڕێگەی ناردنی نامە بۆ تۆڕەكانی كۆڕەك – ئاسیا- زەین كە تایبەتە بە خوێندنی ئۆنلاین.

بۆ كۆڕەك: ژمارە 1 بنێرن بۆ 286
بۆ ئاسیا : ژمارە 1 بنێرن بۆ 3110
بۆ زەین : ژمارە 131 بنێرن بۆ 21777