سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ لە24سەعاتی ڕابردوودا نزیكەی هەزارو 300 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزارو277 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 716 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 9229 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 256 كەس و سلێمانی 325 كەس و لە گەرمیان 59 كەس و دهۆك 606 كەس و هەڵەبجە 14 كەس و گەرمیان 31 كەس و ڕاپەرین 17 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 716 كەس چاكبوونەوە و 14 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3890 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە