سەردێر

هەواری شار؛ بەهۆی ووشكە ساڵیەوە گژوگیای ناو پاركەكە دەڕنرێت

خەڵك
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ئەو كەسانە كە مەڕو ماڵاتیان هەیە، سەردانی پاركی هەواری شار بكەن و بەبێ بەرامبەر گژوگیای ناو پاركەكە بڕنن ‌و بیدەن بە ئاژەڵەكانیان.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە هاتووە، كە خاوە‌ن (مە‌ڕو ماڵاتەكان) ئاگادار دە‌كات، كە بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مساڵ‌ و وشكە‌ ساڵییە‌وە،‌ گژوگیایە‌كی زۆر لە‌ناو پاركی هە‌واری شار بوونی هە‌یە ‌و ‌پێوستی بە ‌ڕنین‌ و بڕین هە‌یە.‌

دەشڵێت،”خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان ‌دە‌توانن بە‌بێ بە‌رامبە‌ر ئە‌و گژوگیایانە‌ ببڕن‌ و ‌سودی لێ بینن بۆ ئاژە‌ڵە‌كانیان، هە‌ر كە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات ‌و ئاژە‌ڵە‌ دە‌توانیت سە‌ردانی بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار بكات”.

دەقی ئاگادارییەكە:
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن (مە‌ڕو ماڵاتەكان) دە‌كات بە‌هۆی كە‌می بارانی ئە‌مساڵ‌و وشكە‌ ساڵییە‌وە،‌ گژوگیایە‌كی زۆر لە‌ناو پاركی هە‌واری شار بونی هە‌یە‌و ‌پێوستی بە ‌ڕنین‌و بڕین هە‌یە.‌
سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی ئاگاداری خاوە‌ن ئاژە‌ڵە‌كان دە‌كات كە ‌دە‌توانن بە‌بێ بە‌رامبە‌ر ئە‌و گژوگیایانە‌ ببڕن‌و ‌سودی لێ بینن بۆ ئاژە‌ڵە‌كانیان، هە‌ر كە‌سێك خاوە‌نی مە‌ڕو ماڵات ‌و ئاژە‌ڵە‌ دە‌توانیت سە‌ردانی (بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی پاركی هە‌واری شار) بكات لە‌ناو پاركی هەواری شار بە‌مە‌بە‌ستی دیاریكردنی چە‌ند شوێنك (لە‌ناو پاركە‌كە‌دا) گژوگیاكە‌ی بڕنیت‌و بیبڕێت‌و بیگوازێتە‌وە‌ بۆ شوینی خۆی تە‌نها لە‌ماوە‌ی یە‌ك هە‌فتە‌دا.
راگە‌یاندنی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی
١٩\٤\٢٠٢١

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان