سەردێر

لەبارەی گەشتی عومرەوە هاووڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان، ئەو ھاووڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوەكە بە نیازن گەشتی عومرەن، “دەبێ تەنھا لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە ناوەكانیان دیاركراوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن، ئەوا تەنھا لە رێگەی ئەوكۆمپانیایانەی كە ناویان ھاتووە گەشتەكانیان ئەنجام بدەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەدەر لەو كۆمپانیایانەی كە ناویان ھاتووەو رێكارەكانیان تەواو كردوە بەرپرسیار نییە”.