سەردێر

خێرایی “با” لە چەند ناوچەیەكی هەرێم زیاد دەكات

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.