سەردێر

سلێمانی؛ بەهۆی پابەندنەبوونەوە ماركێتی ئیلیان داخرا

خەڵك
بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر كاڵا و شمەك و خواردەمەنی خراپ و ماوەبەسەرچوو، قائیمقامیەتی سلێمانی ماركێتی ئیلیان دادەخات.

لیژنەی بەكرەجۆی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانیان و بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر كاڵاوشمەك و خواردەمەنی بەسەرچوو ماركێتی ئیلیان لە شارەدێی بەكرەجۆ داخست و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

لیژنەكە لە ماركێتی ئیلیان دەستیان بەسەر زیاتر لە (128) پارچەی جۆراوجۆری كاڵاوشمەك و خواردەمەنیدا گرتووە، كە ماوەی بەكارهێنانیان تێپەڕیووە و بەشێكی زۆریشیان لەساڵی (2019) بەسەرچوون، بەڵام خاوەن شوێنەكە بەنیازی ساغكردنەوەی بەسەرهاووڵاتیاندا لە ماركێتەكە دایناونەتەوە.

‎May be an image of ‎‏راوەستان‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎strawberry‎‎‎May be an image of ‎١ کەس‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە