سەردێر

وەزارەتی پێشمەرگە؛ لە بارەی دابینكردنی ڤاكیسی بۆ لیواكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، داوامان لە هاوپەیمانان كردووە بۆئەوەی ڤاكسین دابین بكەن بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

د. ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری كاروباری پزیشكی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لەماوەی ڕابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پزیشكی داوامان لە هاوپەیمانان كردووە بۆئەوەی ڤاكسین دابین بكەن بۆ هێزەكانمان، بەڵام تا ئێستا ئەم داوایە وەڵام نەدراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەركاتێك وەڵامێكی ئەرێنیمان وەرگرت و ڤاكسینمان بەدەست گەیشت، ئەو كات بۆ كەناڵەكانی میدیا و خوشك و برا پێشمەرگەكانمان ڕایدەگەیەنین، جگە لەمە ئەوەی لە ماڵپەڕ و كەناڵەكانی میدیا بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.