سەردێر

كارەبای سلێمانی؛ سبەینێ دانیشتوانی گەڕەكێك بێ كارەبا دەبن

خەڵك

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی دەكات ، كە سبەی دووشەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی ئازادی دەكەینەوە بەتایبەت ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (39) ئەو ماڵانەی سنورەكە كە پێشتر پێوەریان بۆ نەبەستراوە (متفرقە) سبەینێ دووشە‌ممە 19/4/2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (7ی بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە