سەردێر

گەرمترین ناوچەی هەرێم دیاریكرا

خەڵك
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە شارۆچكەی خانەقین بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵ تۆماركراوە و لە حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لەشارۆچكەی خانەقین 36 پلەی گەرما تۆماركراوە، كە ئەمە یەكەم تۆماری پلەی گەرمی ئەمساڵە و لە شارۆچكەی كەلاریش 33 پلە و لە پارێزگای كەركوكیش 33 پلەی گەرما تۆماركراوە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە پارێزگای هەولێر 31 پلە و سلێمانی و هەڵەبجە 30 پلە و دهۆك 31 پلەی گەرمی تۆماركراوە، هەروەها نزمترین پلەی گەرماش ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆماركراوە كە 21 پلە بووە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە