سەردێر

بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن لە هەڵەبجە: خوێندنی ئۆنلاین گونجاو نییە

خەڵك

بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە سەبارەت بە خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنن، ئەم جۆرە خوێندنە بۆ ئەمڕۆی كوردستان و بارگوزەرانی هەموو چینەكانی ناو كۆمەڵگا گونجاو نییە و ئەنجامی باشی نابێت.

بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە پێشنیاریش دەكەن، دەوامی سێ ڕۆژە بۆناوەندەكانی خوێندن، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەستپێبكاتەوە و دەشڵیچن، ئەركی وەزارەتی پەروەردەیە بەدواداچوون بكات بۆچارەسەركردنی ئەوكەموكورتیانەی لەپڕۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلایندا هەیە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەربارەی خوێندنی ئەلكترۆنی

مێژوی ٢٠٢١/٠٤/١٧ بۆ بەردەوامی خوێندن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كۆبونەوەی بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن، لەگەڵ بەرپرسە پەروەردەییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید.
سەبارەت بەڕێنمایی پێویست بۆقۆناغی ئێستای خوێندن.
بەكۆی دەنگ بڕیاردرا ئەم جۆرە خوێندنە بۆئەمڕۆی كوردستان و بارگوزەرانی هەمووچینەكانی ناو كۆمەڵگا گونجاونییەو ئەنجامی باشی نابێت.
پێشنیاركرا بە:
١ – هەموو ئەم پێشنیارو داوایانە هەڵقوڵاوی ناخی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران و كەس وكاریانن.
٢ – گەڕانەوەی دەوامی سێ ڕۆژە بۆناوەندەكانی خوێندن، بەپێی ڕێنماییە تەندروستیەكان.
٣ – ئەركی وەزارەتی پەروەردەیە بەدواداچون بكات بۆچارەسەركردنی ئەوكەموكورتیانەی لەپڕۆسەی خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلایندا هەیە.

لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە
نەورۆزی ٢٧٢١ كوردی