سەردێر

هەرێم؛ گەورەترین باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەهەولێر دەستگیركرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت ، دوای بەدواداچوونێكی ورد لە هەڵمەتێكی چەند كاتژمێریدا توانرا گروپێكی 9 كەسی دەستگیربكرێت، كە بازرگانی ماددەهۆشبەرەكانن، دەشڵێت،”ئەم گرووپە سەرچاوەی دابەشكردنی ماددەهۆشبەرەكان بوون لە هەولێر و ڕۆڵەیەكی زۆری هەرێمیان ئالوودە كردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوونێكی ووردی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ گروپێكی بازرگانی ماددەهۆشبەرەكان لەشاری هەولێر شەوی 16ی نیسانی 2021 لە هەڵمەتێكی چەند كاتژمێریدا توانرا، گروپێكی 9 كەسی دەستگیربكرێت ، كە بازرگانی ماددەهۆشبەرەكانن بەناوەكانی ( ه ـ ر ـ أ ) و ( ر ـ خ ـ و ) و ( ز ـ ق ـ ج ) و ( ه ـ خ ـ ش ) و ( ك ـ إ ـ ح ) و ( س ـ ح ـ خ ) و ( غ ـ ع ـ خ ) و ( ع ـ أ ـ ش ) و ( د ـ ع ـ م ) .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی دەستگیركردنیان توانرا دەستبگیرێت، بەسەر ئەم بڕە مادەهۆشبەرەكان بڕی 2 كیلۆ و 569 گرام هێرۆین و بڕی ۱،۳۷٥ 1 كیلۆ و 375 گرام كریستاڵ ــ بڕی 984 گرام حەشیش و بڕی 680 گرام تلیاك و بڕی 580 گرام جامایكا دا.

ئاشكراشیكردووە، كە ئەم گرووپە سەرچاوەی دابەشكردنی ماددەهۆشبەرەكان بوون لەشاری هەولێر و ڕۆڵەیەكی زۆری هەرێمەكەمانیان ئالوودەی ماددەهۆشبەركان كردووە و لەچالاكیەكی دیكەدە ئەمڕۆ ڕێكەوتی 17ی نیسان هێزەكانیان بەهاوكاری بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەران سەر بەبەڕێوەبەرایەتیەكەیان توانیان لە نزیك بەستۆرە تۆمەتبارێك بەناوی ( ب ــ ح ــ أ ) دەستگیربكەن كە بڕی (سێ كیلۆ ) ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك پێگیرا.

لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە تۆمەتبارەكان بەپێی یاسای (۲٥ ) ی ماددەهۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردام دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏لە ژوورەوە‏‏‏ و ‏نوسینەکە ئەلێ '‏يستال تلياك جامايكا هيرؤين حشيش 1I1‏'‏‎‎