سەردێر

مەسرور بارزانی؛ نیگەران بووم بە هەواڵی كوشتنی دڕندانەی ژنێكی گەنج لە هەولێر

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كە نیگەران بووە بە هەواڵی كوشتنی دڕندانەی ژنێكی گەنج دوێنێ لە هەولێر، دەشڵێت ،”هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە، ئەمە دەبێت كۆتایی پێبێت”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، كۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناكەوێت ئەگەر نیوەی كۆمەڵگە نەتوانێت بە ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی.

دەشڵێت،”وەزیری ناوخۆم ڕاسپاردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی تۆمەتبار بە سزای خۆی بگات”.

ڕاشیگەیاندووە، لەم كابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵتەرەكان زیاد كردووە و پابەندین بە ئەنجامدانی كاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان لە كوردستان.