سەردێر

هەولێر.. پیاوێك هاوسەرەكەی دەكوژێت

خەڵك

لەگەڕەكێكی هەولێر پیاوێك ژنە ٢١ ساڵانەكەی دەكوژێت كە ماوەی ٩ ساڵە هاوسەریەتی و دایكی ٣ منداڵە.


هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 16/4/2021 لە گەڕەكەی باداوەی شاری هەولێر پیاوێك ژنە ٢١ ساڵانەكەی خۆی دەكوژێت كە دایكی ٣ منداڵە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتیشی: لە دوای ڕوداوەكە پیاوەكە هەڵهاتووە و پۆلیسی هەولێر لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی.

كەسوكاری ژنەكە ئاماژە بەوەدەكەن، كچەكەیان لەتەمەنی ١٢ ساڵی هاوسەرگیری كردووە و ماوەی ٩ ساڵە هاوسەری ئەو پیاوەیە.