سەردێر

گەرمیان.. لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، لەناو شاری كەلار لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار كەس برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمشەو لەناو شاری كەلار لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا چوار كەس برینداربوون، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە یەكێك لەبریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونیشیكردووتەوە، ڕووداوی یەكەم لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕوویدا، ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر پێكیاندادا بەوهۆیەوە شوفێری ماتۆڕ سكیلەكە برینداربوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كرا. هاوكات ڕودواوی دووەم لەنزیك خوێندنگای لەیلا قاسم لەگەڕەكی بنگرد ڕوویدا، ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كریسلەر پێكیاندادا، بەو هۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای گەیاندنی بریندارەكان بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە هەردوو ڕووداوەكە دەستی پێكرد بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكان.