سەردێر

وێنە.. ئاگر لە بازاڕێكی هەولێر كەوتەوە

خەڵك

لەنێو بازاڕی هەولێر و لەسەر پردی سەیداوە، ئاگر لە كەپری فرۆشیاران كەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەپر سووتان.


ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشێك لە بازاڕی سەیداوەی شاری هەولێر كەوتەوە و بەشێك لە دووكانداران و خاوەن كەپرەكان ئاماژە بەوە دەكەن، زیاتر لە 100 مێز سووتاون.

هاوكات، سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، نزیكەی 30 بۆ 40 كەپری كاسبكاران سووتاون و ڕێگری لە ئاگرەكە كراوە كە بگاتە دووكانەكانی تر، تەنیا ئەو كەپرانە سووتاون.

جێی ئاماژەیە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و بەپێی زانیارییەكان هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام ئەو مێزانەی سووتاون زیانێكی ماددی زۆریان بەركەوتووە.