سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ لە 24سەعاتی ڕابردوودا 810 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 810 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 415 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8246 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 132 كەس و سلێمانی 349 كەس و لە گەرمیان 74 كەس و دهۆك 275 كەس و هەڵەبجە 19 كەس و گەرمیان 31 كەس و ڕاپەرین 4 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 415 كەس چاكبوونەوە و 16حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 3847 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە