سەردێر

تەقتەق؛ ئەو باوكەی كچەكەی خۆی لە ئاوی زێی بچوكدا خنكاند دەستگیركرا

خەڵك
لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی تەقتەق ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئاگاداركراین لە بوونی تەرمێك لە نزیك زێی بچوك هێزەكانمان چوونە شوێنی ڕووداوەكەوە لێكۆڵینەوەی دەستی پێكرد، دەشڵێت ،”پاش ماوەیەكی كەم باوكی كچەكە خنكێنراوەكە دەستگیركرا دانی بەوەدا ناوە، كە كچەكەی خۆی كوشتووە”.

هەرێم دڵشاد، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی تەقتەق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تاوانەكە لە لێواری زێی بچوك ڕوویداوە لە نزیك گوندی (كانی لەلە‌ی) سەربە شارەدێی تەقتەق لە شارۆچكەی كۆیە و باوكێك هەستاوە بە خنكاندنی كچەكەی، كە هاوسەرگیری كردوە و خاوەنی منداڵێكە و كچەكەشی تەمەنی 23 ساڵ بووە.

وتیشی ،”باوكی كچەكە دەستگیركراوە و دانی بەوەداناوە، كە ئەو كچەكەی خۆی لەناو ئاوی زێی بچووكدا خنكاندووە و تەرمەكەی لەوێ جێهێشتووە، هەروەها لەلایەن پۆلیسەوە ئاسەواری چەقۆش لەسەر دەستی ژنە خنكێنراوەكە تۆماركراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكارەكەی كێشەی كۆمەڵایەتییە بووە بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش كەسی دیكەش لە تاوانەكەدا بوونیان هەیە و لەسەر ڕووداوەكە كەسی دیكەش دەستگیر دەكرێن، لە ئێستادا كەسێكی دیكەش كە لەلایەن هاوسەری ژنە خنكێنراوەكە بە چەقۆ برینداركراوە دەستگیركراوە، بەڵام تا ئێستا هاوسەری ژنەكە دەستگیرنەكراوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان