سەردێر

ئاسایشی شارەزوور؛ بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سێ تۆمەتبار سزادران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەكانی ڕابردوودا سێ تۆمەتبار لە ‌لایەن هێزەكانمانەوە بە‌تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، دەشڵێت،” یەكێك لە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانیە و هەرسێ تۆمەتبارەكە سزای یاساییان بۆ دەرچوو”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكانەوە بەردەوامی هەیە .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە سێ تۆمەتبار لە‌لایەن هێزەكانیانەوە بە‌تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران، دواتر پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كرایەوە و دوای دادگایی كردنیان هەرسێ تۆمەتبارەكە سزای یاساییان بۆ دەرچوو، كه یەكێك لە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانیە .

بۆ بەڕێزان/ سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن
بابەت /سزادانی سێ تۆمەتبار
بەشەونخونی هێزەكانمان و هاوكاری خەڵكانی دڵسۆزی ناوچەكەمان و لە چوارچێوەی هەڵمەتە چڕ و بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەهێشتنی دیاردەی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقڵیەكانەوە ، له ماوەكانی ڕابردوودا سێ تۆمەتبار له ‌لایەن هێزەكانمانەوە به ‌تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران . دواتر پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كرایەوە،‌ ‌ بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانی بەرێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور ڕەوانەی دادگای تاوانەكانی سلێمانی 2 و دادگای كەتنی هەڵەبجە كران بە مەبەستی دادگاییكردنیان ، بە پێی ماددەی (30) و (26) یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان هەرسێ تۆمەتبارەكە سزای یاساییان بۆ دەرچوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
ناوی تۆمەتبار تەمەن ڕەگەز و نەتەوە سزا و غەرامە
1 ب . ت . ك 27 ساڵ كورد /عێراقی (1) یەك ساڵ سزا بە زیندانیكردن
2 ب .س .ش 41 ساڵ كورد / ئێرانی (1)یەك ساڵ سزا بە زیندانیكردن
3 ب . ك . ف 29 ساڵ كورد / عێراقی (1) یەك ساڵ سزا بە زیندانیكردن
لەگەڵ ڕێزماندا…

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان
15/4/2021

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە

‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎