سەردێر

سلێمانی؛ دەست بەسەر سێ تۆن خورمای خراپبوودا گیرا

خەڵك
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوكانێكی فرۆشتنی پۆشاكی ژناندا، دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا گیرا كە بەرواری بەكارهێنانی درێژ كراوەتەوە و ناوی خورماكەشییان گۆڕیوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە (خەڵك) ی رایگەیاند، لەسەر زانیارییەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیمان دەستبگرین بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا، كە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەكەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا لە بازاڕەكاندا ساغ بكرێتەوە و بفرۆشرێت بە هاووڵتیان.

وتیشی،”لەگەڵ ئەوەی دەستكاری بەروارەكەی كراوە لە جێگایەكی نا تەندروستدا هەڵگیراوە كە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاكی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت ، رێكاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەكەیدا دەگیرێتە بەر”.

ڕاشیگەیاند، بە سوپاسەوە هەمیشە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و تەواوی هێزی ئەمنییەكانی شاری سلێمانی هاوكار و پشتیوانی لیژنە هاوبەشەكانن بە پێدانی زانیاری و لەكاتی سەردانی لیژنەكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە