سەردێر

تەقینەوەیەک لەکارگەیەکی ئاسندا ڕوویدا

خەڵک – نزار جەزا

لەناوچەى تانجەرۆی شاری سلێمانی تەقینەوەیەک لەنێو کارگەیەکی ئاسندا ڕوویدا، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٤ کەس برینداربوون.

 

کەمێک لەمەوبەر لەکارگەیەکی ئاسن تواندنەوە تەقینەوەیەک  لەکاتی کارکردندا ڕوویدا، لەئێستاشدا تیمە تەندروستی و ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە

 

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئاگاداریانکردنەوە لەبوونی تەقینەوەیەک لەناو کارگەیەکی ئاسن تواندنەوە، بۆیە تیمیان ناردووە بۆ شوێنی حاڵەتەکە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، وەک زانیاری سەرەتایی ٤ کەس برینداربوون، بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری زیاتریان پێنەگەشتووە.