سەردێر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هێرشە مووشەكییەكە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك

دوابەدوای هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەدا دەڵێت، كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، دەزگا پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بەدواداچوون و لیكۆڵینەوە بكەن و دواتر هۆكاری تەقینەوەكە و دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكە بڵاودەكەینەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە

 

كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەك لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولیر بیسترا. دەزگا پەبوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بەدواداداچوون و لیكۆڵینەوە بكەن و دواتر هۆكاری تەقینەوەكە ودەرەنجامی لێكۆڵینەوەكە بڵاودەكەینەوە .

وەزارەتی ناوخۆ