خەڵك
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشوور نەهێنراونەتەوە.
سالار مەحمود ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: زیاتر لە ۱۷٠ هەزار ئەنفالكراو هێشتا لە بیابانەكانی باشووری عیراق نەهێنراونەتەوە و تەنیا كەمتر لە چوار هەزار ڕوفات گەڕێنراونەتەوە كوردستان.
ئاماژی بەوەشدا: پڕۆسەی هێنانەوەی ئێسك و پروسكی ئەنفالەكان بەبێ پشكنینی (دی.ئێن.ئەی) پڕۆسەیەكی ناتەواو دەبێت.
سالار مەحمود ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەوەی ناسنامەكانیان ون نەبێ و كەسوكاری ئەنفالەكان گۆڕغەریبەكانی خۆیان بناسنەوە ئەركی هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمە، شەهیدەكان بهێننەوە و لەگەڵ هێنانەوەدا پشكنینی (دی.ئێن.ئەی) بۆ كەسوكاری ئەنفالەكان و هەم ئەنفالكراوەكان ئەنجام بدەن. ئەنجام دانی پشكنین هەم یارمەتیدەری داوای قەرەبوكردنەوە دەبێت و هەم لە ڕووی پزیشیكیەوە بە دۆكیۆمێنتكردنە.
هەروەها پێشنیاریشیكرد، شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بكات سەبارەت بە دۆسیەی جینۆسایدی كوردستان و پرسی گۆڕەبەكۆمەڵەكان و بابەتی قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان.