سەردێر

پارشێوان چی بخۆین؟

خەڵك

ئەندازیارێكی خۆراك لەبارەی ئەو خۆراكانەی كە لە مانگی ڕەمەزاندا لەكاتی پارشێو و بەربانگدا بەسوودن ڕوونكردنەوە دەدات.


لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لە هەردوو ژەمی بەربانگ و پارشێودا شلەمەنییەكان دەبێ بەشێكی گرنگی سفرە داگیربكەن، بەوپێیەی لە وەرزی گەرماداین و جەستە بڕێكی زۆری شلەمەنی بەهەدەردەدات”.

ئاماژەی بەوەشدا:”میوەی پڕ ئاوی وەك شووتی، كاڵەك، پرتەقاڵ گرنگن بۆ هێشتنەوەی ئاو بۆ ماوەیەكی درێژتر لە كۆئەندامی هەرس”.

لەشكر حەمید ئەوەشی خستەڕوو:”بڕی 180-250 میللیلیتر شەربەتی سرووشتی بخۆرەوە ، بڕی 500 میللیتر ئاو بخۆەوە بە چەند هەنگاوێك، هەروەها پڕۆتین (هێلكە، كەرە، ماست) بكەرە بەشێك لە ژەمی پارشێو”.

ئەو ئەندازیارەی خۆراك ڕوونیشی كردەوە:”كافاین مەخۆرەوە (قاوە، چا، خواردنەوەی وزەبەخش) چونكە میزكردن زیاددەكەن و تینوێتی زیاد دەكە، نان كەم بخۆ، چونكە كەم دەمێنێتەوە لە كۆئەندامی هەرس، شیرینییە دەستكردەكان مەخۆ، چونكە بە خێرایی شەكری خوێن بەزدەكەنەوە و دواتر بە خێرایی دادەبەزێت و تووشی بێهێزییەكی زۆر دەبیت”.