سەردێر

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و داوا لە كوردستانییان دەكات كە پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەكان بن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات داواكارە ، كە خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاكا لەهەموو لایەك قبوڵ بكات و هاتنی مانگی ڕەمەزانیش ، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵكی كوردستان.

لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاندووە، كە ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانێت، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە داوا لە كوردستانییان بكات، كە پابەندبن بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، كە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا.

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا . سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانيش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرنگییان هەیە .
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان