سەردێر

وەزارەتی پەروەردە؛ ڤیدیۆی فێركاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڤیدیۆی فێركاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی تایبەت بە خوێندن بڵاوكردەوە، كە لەو ڕێگەیەوە خوێندكار دەتوانێت چۆنیەتی دەست پێكردنی خوێندنی ئەلكترۆنی فێر بێت .

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە تۆمارێكی ڤیدیۆ فێركاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی بڵاوكردەوە، هەنگاوەكانی كردنەوەی وێبسایت و دەست پێكی وانەكان فێری خوێندكاران و قوتابان دەكات .

ئەمە لەكاتێكدایە ، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە كۆبونەوەی دوێنی دا بڕیاری دا بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا لەهەرێم دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی بمێننەوە و خوێندنی ئەلیكترۆنی لە ڕۆژی شەممە 17ی نیسانی 2021 كاری پێبكرێت.