سەردێر

مەسرور بارزانی بۆ بەحرلعلوم: چارەسەرێكی ڕیشەییمان دەوێت

خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێم چارەسەرێكی ڕیشەیی دەوێت بۆ كێشەكانی لەگەڵ بەغدا كە دەبێت لەڕێی دیالۆگەوە بێت.

بەپێی ڕالگەیەندراوێك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پێشوازیی كرد لە شاندێكی دیداری بەحرلعلوم بۆ دیالۆگ، بە سەرۆكایەتی دكتۆر ئیبراهیم بەحرلعلوم و لە چاوپێكەوتنەكەدا تەئكید لەسەر گرنگی پتەوكردنی كلتوری پێكەوەژیان و چەسپاندنی پەرەنسیپەكانی دیالۆگ كرایەوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان”.

بە وتەی بارزانی وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە”هەرێمی كوردستان دەیەوێت بگاتە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لەڕێی دیالۆگ و دانوستان كە دەببَت لەسەر بنەمای دەستور بێت”.