سەردێر

داوا دەكرێت شاندی هەرێم بۆ بەغدا بچێتە پەرلەمان

خەڵک-ئارام سەردار

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێمان باش بوو شاندی حکومەت بێتە پەڕلەمان تاوەکو وردەکاری ڕێککەوتنەکە و پشکی هەرێم لەیاسای بوودجە چۆن و چەند دەبێت لەگەڵ پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێممان بۆ ڕوونبکاتەوە، بەتایبەت ئێستا بەرچاویان ڕوون بووە کە یاسای بوودجە پەسەندکراوە.

دەشڵێت، لەکۆبونەکه دەرکەوت کە پێویستیان بەکات هەیە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ بەغداد، بوونی یاسای بوودجەش لەهەرێم شەفافیەت لەسەرچاوە و خەرجیەکانی دەبێت، لەهەمان کاتدا دادپەروەریش لەسێکتەری خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچەکان.

ئەوشی خستەڕوو، لەکاتێکی نزیک شاندەکە سەردانی بەغداد دەکات بۆ ناردنی پارەکە، پێویست دەکات لەڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت هەرێم نوێنەری هەبێت بۆئەوەی بزانرێت چۆن دەبێت.