سەردێر

هەرێم.. سبەینێ تەقینەوەیەك ڕوودەدات

خەڵك

قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دانیشتووانی ناوچەكە لەڕوودانی تەقینەوەیەك ئاگادار دەكاتەوە و داوایان لێدەكات كە دەنگی تەقینەوەكەیان بیست “نەترسن”.


قائمقامییەتی قەزای پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:”سبەینێ دووشەممە كاتژمێر (11)ی پێش نیوەڕۆ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/سلێمانی بۆمبێكی فڕێدراوی فڕۆكە بەشێوەی تەقاندنەوە لەنزیك پێنجوێن لەناودەبرێت، بۆیە ئەگەر دەنگی تەقینەوەكەتان بیست جێگای ترس نەبێت بۆتان”.