سەردێر

پۆلیسی سلێمانی؛ بەتۆمەتی كوشتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركرد، كە تاوانەكەی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە و هەڵًهاتووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسی هەولێر و دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی بكوژێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، كە گومانیان دەكرد تۆمەتبار بەرەو پارێزگای سلێمانی هەڵاتبێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی ڕاسپارد، كە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان لەلایەن بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، ب ، أ ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای هەولێر دەكرێتەوە .

 

‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏دەق‏‎‎