سەردێر

شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەۆپۆلێكی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتەكانی ئێستا بەدواوە ناوچەكانمان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەریەكی ناوچەیەكی پەستان بەرز تا ڕێكەوتی ١٨ی مانگ كاریگەری ئەمێنێتەوە لەناوچەكەدا و ئەگەری بارانبارین نابێت لەو مەودایەدا.

ڕاشیگەیاند، پلەكانی گەرماش زیاتر بەشێوەیەكی جێگیر لە ئاستی ئاسایی خۆیدا ئەمێنێتەوە بە جیاوازی تێكڕای ٢ بۆ ٤ پلەی سیلیزی لەو مەودایە بەرزبوونەوە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەڕێكەوتی ١٨ ی مانگەوە لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی ھەردوو دەریای سوور و ناوەڕاست شەپۆلێكی لاوازی تاو تاو بارانبارین و ھەورە تریشقە ناوچەكانمان ئەگرێتەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك كاریگەری بەلاوازی بەردەوامی ئەبێت لەسەر ناوچەكە.