سەردێر

لەسەر وشكەساڵی داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێت

خەڵك
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر وشكەساڵی و لێكەوتەكانی وشكە ساڵی لە سنوورەكە داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن و كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و مەترسی چۆڵبوونی گوندەكان بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی گەرمیان .

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەنووسراوێكدا داوا دەكەن، سەبارەت بە لێكەوتەكانی وشكەساڵی و كەمی بارانبارین لەسنوورەكە، بەتایبەتیش لەناوچەی گەرمیان دەبێتە هۆی بەرهەم نەهاتنی تەواوەتی دەغڵ و دان، بەتایبەتی دەغڵ و دانی دێمی.

باس لەوەشدەكەن، كە كەمی بارانبارین دەبێتە هۆی نەمانی لەوەڕگا و كەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی و مەترسی چۆڵبوونی گوندەكان و هەروەها وشكبوونی كانیاوەكان، كە ئەمەش مەترسییە لەسەر ئاژەڵە كێوییەكان.