سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ برینداری لێ‌ كەوتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاشكرای دەكات، كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە جۆری پێكدادان ڕوویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا ئەزیرا و ماتۆرسكیلێك.

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لە جووت سایدی سۆران لە شەقامی كاوە لە نزیك قائمقامیەتی سۆران ڕوویداوە و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەكە بریندار بوو.

هاتووچۆی سۆران داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆبن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك”.