سەردێر

وەزارەتی پێشمەرگە؛ رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بەڕێوەچوو

خەڵك
رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی، كە لەلایەن سریەی بەرگری كیمیایی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رێكخرا بوو ، كە تێیدا پەنجا ئەفسەر و كارمەند لە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان تێدا كرد بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركانی وەزارەتی پیشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەكان و لیوا حاجی ئەمین بەڕێوەبەری گشتی رشتەكان و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ یەكشەممە ١١/٤/٢٠٢١ رێوڕەسمی كۆتایی خولی یەكەمی بنەڕەتی كیمیایی بەڕێوەچوو، كە لەلایەن سریەی بەرگری كیمیایی رێكخرابوو، لە ١/٢/٢٠٢١ تا ١١/٤/٢٠٢١ بەردەوامبوو، كە پەنجا ئەفسەر و كارمەند لە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداریان تێدا كرد.

لیوا قارەمان كەمال، لەوتەیەكدا دەستخۆشی لە ئەنجامدانی خولی بنەڕەتی كیمیایی كرد‌و بە پێویستی زانی ئەو جۆرە خولانە بۆ ئەفسەر و كارمەندانی پێشمەرگە بەردەوام بێت، لەپێناو وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی بەرگریكردن لە چەكی كیمیایی و دەستنیشانكردنی جۆرەكانی.

ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدەین بواری كیمیایی لەوەزارەی پێشمەرگە فراوان بكەین و ئەفسەر و كارمەندانی زیاتر بەو بوارە ئاشنا بكەین، بۆ ئەمەش پێویستە جگە لە خولی بنەڕەتی خولی پەرەپێدانیش ببینن.

داواشی لە ئەفسەرو كارمەندانی كرد ، كە ئەوانەی خولی لەو جۆرە دەبینن و شارەزایی باش دەبن لە بوارەكە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و نەگوازرێنەوە بۆ شوێنی دیكە، تا سوود لە زانیارییەكانی خۆیان وەربگرن.

دواتر لیوا حاجی ئەمین ، بەڕێوەبەری گشتی رشتەكان لەوتەیەكدا ڕایگەیاند، ئەنجامدانی خولی كیمیایی بۆ ئەفسەر و كارمەندانی لیواكان هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە، وەرگرتنی زانیاری لەلایەن بەشداربوانەوە وادەكات ئەفسەر و كارمەندی تر لە لیواكان سوود لە زانیاریەكانیان وەربگرن، بۆئەوەی بەهەمووان بتوانین بواری كیمیایی لە وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر بەرەو پێش ببەین.

بەدابەشكردنی بڕوانامەی خولەكە بە بەشداربووان و ئەنجامدانی نمایشی چۆنیەتی دەستنیشانكرنی چەكی كیمیایی و چارەسەری بریندارەكان كۆتایی بە رێورەسمەكە هات.

‎May be an image of ‎‏‏‏٢‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎

‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎military uniform‎‎‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٣‏ كەس‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏‎‎military uniform‎‎‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎

 

‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎military uniform‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎standing‎‎‏، ‏‎‎military uniform‎‎‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎footwear‎‎‏‏ و ‏‎‎military uniform‎‎‏‎‎