سەردێر

گەرمیان، باوكێك بەهەڵە منداڵەكەی كوشت

خەڵك
پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، باوكێك بە هەڵە بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە سێ‌ ساڵەكەی شێلاو گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەمە لەگەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلارەوە تەرمی منداڵێكی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدابوو” .

بەوتەی باوكەكە ئەو منداڵە، ناوی (لاهور ئاری فەیزولا ) یە تەمەنی سێ ساڵە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی كە جۆری جێب لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە شێلاویەتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە