سەردێر

مەلا یاسین پرسەنامەیەك ئاڕاستەی ئیختیاری حاجی فارس دەكات

خەڵك

یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی ئیختیاری حاجی فارس دەكات.

بەبۆنەی كۆچی دوایی حاجی عەبدوڵا حاجی عەزیز بێسەری، مامیان، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی بۆ ئیختیار حاجی فارسی بێسەری، دەنێرێت كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بۆ برای بەڕێزم: ئیختیار خاجی فارس

بابەت: پرسەنامە

بەناوی خۆم و هەڤاڵانمان لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پرسە و هاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەكەین، بەبۆنەی كۆچی دوایی مامی ئازیزتان (حاجی عەبدوڵا حاجی عەزیز بێسەری).

هاوبەشی غەمتانین، لەخوای گەورە داواكارین، بەهەشتی بەرین ڕێ و جێی حەسانەوەی مامی بەڕێزتان بێت و دوا ناخۆشی بنەماڵەكەتان بێت و ئێوەش، لەش ساغ و تەمەن درێژ بن .

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی
10ـ4ـ2021