سەردێر

ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی گەیشتە هەرێمی كوردستان

خەڵك

كەمێك پێش ئێستا ئەحمەد ئەبولغیت ئەمینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم پێشوازی لێكرا.

سەردانی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی بۆ هەرێمی كوردستان دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا دێت كە لەگەل هەریەك لە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.