سەردێر

هاووڵاتیەكی تەمەن 21 ساڵ لە شاخی هەزارمێرد كەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا

خەڵك
بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تەرمی كەسێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كە لە بەرزاییەكانی هەزارمێرد لە باشوری شاری سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە تەمەنی 21 ساڵە.

سامان نادر ، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە ( خەڵك) ی ڕاگەیاند، گەنجێكە بەناوی (سەربەست فایەق) ه تەمەنی 21 ساڵە و لەگەڵ چەند كەسێك كاتێك سەردانی ئەو بەرزاییەكانی هەزار مێردیان كردووە، كەوتووەتە خوارەوە و هەر لەوێ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستداوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە بۆ لێكۆڵێنەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی .



هەلبژاردە

گرنگترینەکان