سەردێر

ئەبوبەكر هەڵەدنی؛ لەسەر پێشنیارێكی ئێمە 14ی 4 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە

خەڵك
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر پێشنیازێكمان رۆژی 14-4 پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەنفال كۆدەبێتەوە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، بەسوپاسەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشنیازەكەمانیان قەبوڵكرد بۆ ئەنجام دانی كۆبونەوەیەكی تایبەت بەئەنفال بەئامادەبوونی حكومەت لەڕۆژی ١٤ی ٤.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ لیژنەیەكی پەرلەمانی سەردانی چەمچەماڵ وگەرمیانمان كرد لەگەڵ ئیدارەكانی حكومەتی خۆجێی و ڕێكخراوەكانی ئەنفال وتاقانەكان كۆبوینەوە بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتێك بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان.