سەردێر

دڵزاری شاعیر كۆچی دوایی كرد

خەڵك-
یەكێتی نووسەرانی كورد ڕایدەگەیەنێت، كە ئەحمەد دڵزاری شاعیر لە تەمەنی 101 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

ئازاد دلزار، كوڕى شاعیرى كورد (ئه‌حمه‌د دڵزار) هه‌واڵى كۆچى دوایى باوكى بڵاوكرده‌وه.

لقی ھەولێرى یەكێتی نووسەران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مامۆستا دڵزار نەک ھەر شاعیرێکی ناودار و تێکۆشەر بوو، بەڵکو هەموو ژیانی خۆی لەپێناو خەبات و كوردایەتی و خزمەتی ئەدەب و كلتووری كوردی بردەسەر.

 

– ناوی تەواوی: ئەحمەد مستەفا محەممەد.

– لە رۆژی 8/1/1920 لە شاری كۆیە لەدایكبووە.

– نازناوی (دڵزار)ی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و پێی ناسراوه.‌

– بەرلەوەی بچێتە خوێندنگا باوكی شیعری فارسی بۆ كردۆتە كوردی.

– لە ساڵی 1927 لەتەمەنی (7) ساڵیدا باوكی ناردویەتیە لای (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووە.

– لە ساڵی 1929 چووەتە خوێندنگای سەرەتایی لە كۆیە.

– لە ساڵی 1937 كاتێك بۆ یەكەمجار خوێندنگای ناوەندی لە كۆیە كراوەتەوە چووەتە خوێندنگای ناوەندی.

– لە ساڵی 1940 یەكەم شیعری نووسیوە.

– لە شوباتی 1943 بووە بە سەرباز بۆ تەواو كردنی خزمەتی سەربازی، بەمەش وازی لە خوێندن هێنا.

– لە ساڵی 1943 لە شاری بەغداد ژیاوە.

– لە ساڵی 1944 چووەتە شاری بەسرە و دواتر گەڕاەتەوە بۆ شاری كۆیە.

– سەرجەم شیعرەكانی لە دیوانی ئەحمەد دڵزاردا كۆكراونەتەوە.

– بیرەوەریەكانی لە دووتوێی كتێبێكدا بە ناونیشانی (بیرەوەریەكانی رۆژانی ژیانم) چاپكراوە.

– زمانەكانی كوردی، عەرەبی و فارسی دەزانێ.

– بەشێكی زۆری ژیانی لە بەندیخانەكان و پێشمەرگایەتی و دەربەدەری و غوربەت بووە.

– پتر له (15) پانزە ساڵ لەماڵ و منداڵەكانی دابڕاوە.

 

May be an image of one or more people



هەلبژاردە

گرنگترینەکان