سەردێر

دوای كۆچی دوایی كچەكەی، دایكێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت، پرسەنامەیەكمان بۆ كۆچی دوایی خوشكی كارمەندێكی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر سەر بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوكردەوە كە لە شاری سلێمانی بەشێوەیەكی كتوپڕ گیانی لەدەستداوە، بەڵام دوا بەدوای مردنی كچەكەی دایكیشی لە تاوا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەوتەی كارمەندمان (ئیبراهیم ئیسماعیل عەزیز ) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر خوشكەكەی بەشێوەیەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووە.

وتیشی، “دایكیشم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشكەكەم باری تەندروستی تێكدەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان